عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٩٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و یەک کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 13.01.2021 - نوێکردنەوە : 13.01.2021
هەرێمی کوردستان.. ٩٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ١٥٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١١٧ تووشبوو، ١٩ لە هەولێر، ٢٠ لە سلێمانی و دوو کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٨ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٧١ کەس، ٣٥٧ کەس لە دهۆک، ١٧٦ کەس لە سلێمانی، ٣٢ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەویش لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ٩٨٥ هەزار و ٥٤١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ١٠٤ هەزار و ٧٧٤ تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٨٢ هەزار و ٩٠١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٨ هەزار و ٤٤٦ کەسیش ماون و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٢٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın