عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. 666 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 666 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 455 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 20 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 24.09.2020 - نوێکردنەوە : 25.09.2020
هەرێمی کوردستان.. 666 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 666 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترینیان لە دهۆک بووە بە 271 کەس، 219 کەس لە هەولێر، 108 کەس لە سلێمانی، 27 کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجە 41 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 455 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارە لە هەولێر بووە بە 201 کەس، دهۆک 169 کەس، سلێمانی 26 کەس، گەرمیان 29 و هەڵەبجە 30 کەس.

هەروەها لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 20 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:

دهۆک نۆ کەس، سلێمانی پێنج کەس، هەولێر سێ کەس و راپەڕین سێ کەس.

تا ئێستا 438 هەزار و 285 پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، 43 هەزار و 989 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 28 هەزار و 153 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و 14 هەزار و 244 کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها هەزار و 592 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın