Haydar Karaalp
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
بەغدا - AA
حکوومەتی ناوەندی عێراق، جێگیر کردنی دوو لیوای پۆلیسی لە شنگال راگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە راگەیاندنەکانی عێراقدا بڵاوبووەتەوە، دوو لیواکەی پۆلیس سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق-ن.
پێشتریش، حکوومەتی ناوەندی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئاسایشی شنگال لەلایەن بەغدا-ەوە دەپارێزرێت.
رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شنگال رێککەوتن.
بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت.