29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
ئەنبار ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشێكی داعش لە رۆژئاوای عێراق، فەرماندەیەكی باڵای سەربازی كوژراوە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە فەرماندەی لیوای ٢٩ سەربە فیرقەی حەوتی پیادە، عەمید روكن ئەحمەد ئەللامی لە میانی راوەدوونانی ژمارەیەك تیرۆریست لە سنووری پارێزگای ئەنبار، كوژراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش دراوە، هەروەها ئەفسەرێك بە پلەی ملازمی یەك لە میانی كردەیەكی تیرۆریستییدا كە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە یەكێك لە ناوچەكانی ئەنبار روویدابوو، كوژراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە هەر لە ئاكامی كردە تیرۆریستییەكەدا، دوو سەرباز برینداربوون.