Heman Hussein Yaseen Yaseen
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ههولێر - AA
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له پهرلهمانی كوردستان، داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان دەکات و پێی وایە کە ئەم دۆخە لە بهرژهوهندی ھیچ لایەکدا نییە.
ئەمرۆ چوارشهممه، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵوێستی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر رووداوەکانی دوێنێی گوندی پەلکانە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەربڕی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له پهرلهمانی كوردستان، جوان یونس رۆژبهیانی گوتی: ''دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دۆخێکی بە زۆر سەپێندراو لە ناوچە کوردستانییەکان سەپێندراوە بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکووک خەڵکی کورد رووبەڕووی مامەڵەی نا دەستووری دەبنەوە کە رەفتاری رژێمی بەعس و حکوومەتەکەی دەخەنەوه بیرمان و ئەو ھێزانەی ئێستا ھەر کاتێک بۆیان بڕەخسێت ئەوا خەڵکی کوردیان ئازار داوە''.
جوان رۆژبهیانی گوتیشی: ''نوێترین رەفتاری ئەو ھێزانە بەرامبەر خەڵکی پەلکانەیە کە ھێزێکی زۆر و خەڵکێکی عەرەب ھێرشیان کردووهتە سەر کوردانی ئەو گوندانە و بە ھەموو شێوەیەک ئازاریان داون''.
ئەو گوتیشی: "ههربۆیەش لیژنەکە پێی وایە کە ئەو دۆخە، لێکتێگەیشتنی ئەم داوییەی نێوان ھەولێر و بەغدا و ھەوڵەکانی لێکگێتەیشتن ھەڵدەوەشێنێتەوە، بۆیە داوا دەکەین دۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاسایی بکرێتەوە".
دوێنێ، سێشهممه نزیکەی ٢٠٠ چەکداری عەرەب چوونە سەر ماڵە کوردەکانی گوندی پەلکانەی سەربە ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز و داگیریان کرد.