هه‌زاران عێراقی به‌مه‌به‌ستی خۆپیشاندان له به‌غدا كۆبوونه‌وه
هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی ناوه‌ند و باشووری عێراقه‌وه روویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت كردووه و گۆڕه‌پانه‌كه جمه‌ی دێت.
Baghdad
به‌غدا- AA
هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی ناوه‌ند و باشووری عێراقه‌وه روویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت كردووه و گۆڕه‌پانه‌كه جمه‌ی دێت.
عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان دژی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان و دوای ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی پشكنیندا كه له‌لایه‌ن خۆبه‌خشه‌كانه‌وه درووستكراوه، تێپه‌ڕین، گه‌یشتنه گۆڕه‌پانی ته‌حریر. گرووپێك له خۆپیشانده‌ران پردی كۆمارییان داخست كه له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی سه‌وزه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له روودانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
له زۆر خاڵی ناوچه‌ی ته‌حریره‌وه ده‌نگی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بیسترێت و قورئانی پیرۆز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه خوێنرا.
چه‌ندین رۆژه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كرێت.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له دوێنێ سه‌ر له ئێواره‌وه تا ئێستا له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا رێوشوێنی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له عێراق خۆپیشاندانه‌كان دژی حكوومه‌ت كه رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیان پێكردووه، درێژه‌یان هه‌یه. له میانی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ند و باشووری عێراق، كاردانه‌وه دژی نفوزی ئێران له عێراق نیشانده‌درێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه رۆژی ٢٩ تشرینی دووه‌م ده‌ستیله‌كاركێشابوویه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن