عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "ھەرێمی کوردستان شانازیی بە پێکەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێکھاتەکاندا دەکات"

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان شانازیی بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان پێکھاتەکاندا دەکات و ھەمیشە پارێزەری ئەو کولتوورە دەبێت.

Zana Natık Kerem  | 01.10.2025 - نوێکردنەوە : 02.10.2025
نێچیرڤان بارزانی: "ھەرێمی کوردستان شانازیی بە پێکەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێکھاتەکاندا دەکات"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە ھەرێمی کوردستان شانازیی بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان پێکھاتەکاندا دەکات و ھەمیشە پارێزەری ئەو کولتوورە دەبێت.

سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە شاندێکی کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی ڕووسی بە سەرۆکایەتیی مەتران ئەنتۆنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینیی کەنیسەکە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆخی پێکھاتەکان بەتایبەتی مەسیحییەکان لە ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی لەگەڵ کۆمەڵگە و کەنیسە مەسیحییەکان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، تاوتوێ کراون.

باسی لەوەش کردووە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، شاندی ناوبراو‌ کە ھەفتەی ڕابردوو بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسێکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری سەردانی ھەولێریان کردبوو، خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ ھەرێم دەربڕیوە، ھەروەھا ستایشی پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیییەکانیان لە ھەرێم کردووە و سوپاس و پێزانینیان بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان دووپات کردووەتەوە.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاندەکەی بۆ ھەولێر، بە نیشانەیەکی گرنگی پشتگیری لە ھەرێم لە قەڵەم داوە و دووپاتی کردووەتەوە کە ھەرێمی کوردستان شانازیی بە کولتووری پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان پێکھاتەکاندا دەکات و ھەمیشە پارێزەری ئەو کولتوورە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دیدار و چاوپێکەوتنەکانی شاندەکە لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتە ئاینییەکان لە ھەرێم، قۆناغەکانی پەیوەندییی مێژووییی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕووسیا، گرنگیی گفتوگۆ و دیداری نێوان پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەرەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın