Abdulhameed Husseın Karam
05 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە پارێزگاری داھاتووی کەرکووک دەبێت کورد بێت و دەبێت جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکاندا نەکات.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی گردبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە ھەولێر باسی لە رەوشی پارێزگای کەرکووک کرد و گوتی: "پارێزگاری داھاتووی کەرکووک دەبێت کورد بێت".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "نامانەوێت چارەنووسی کەرکووک بە دەستەبەسەرداگرتن و کودتا چارەسەر بکرێت".
ھەروەھا راشیگەیاند "داوای ئێمە لە کەرکووک بۆ نەوت نییە داوای ئێمە ناسنامەی کەرکووکە و دووبارە داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەکەین".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "بارودۆخی ئێستای کەرکووک نائاساییە و ئێمە زۆر ناڕازین لە ئیدارەی ئێستای کەرکووک و زۆر لە برایانی تورکمان-یش لەو ئیدارەیە ناڕازین".
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند "پارێزگاری داھاتووی کەرکووک دەبێت کورد بێت و جیاوازی لەنێوان پێکھاتەکاندا نەکات".