عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "سەرکۆنەی ئەو ھێرشە مووشەکییەی ئێران دەکەین کە بارەگاکانی پێشمەرگەی بە ئامانج گرت"

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە مووشەکییەی ئێران دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەھید و بریندار بوون".

Zana Natık Kerem  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
نێچیرڤان بارزانی: "سەرکۆنەی ئەو ھێرشە مووشەکییەی ئێران دەکەین کە بارەگاکانی پێشمەرگەی بە ئامانج گرت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە پابەندن بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکان، بە ھیچ شێوەیەکیش ھەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و جەختی لەوەش کردەوە ھێرشە مووشەکییەی سەر بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت.

نێچیرڤان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشە مووشەکییەی ئێران دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەھید و بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین و ھاوخەمیانین، ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین".

ھەروەھا لە پەیامەکەدا، جەخت لەوەکراوەتەوە: "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە، ئێمە پابەندین بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکان، بە ھیچ شێوەیەکیش ھەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، بۆیە ئەم ھێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داوایشی لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın