عێراق

نێچیرڤان بارزانی: "ئەرکی هەموو لایەکمانە بە دوای رفێندراوە ئێزدییەکاندا بگەڕێین"

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی: ''ماڵبات و کەسوکاری ھەموو رفێنراوەکان دڵنیادەکەینەوە کە تاوەکو خوشک و برایەکی ئێزدیی ئێمە بێسەروشوێن مابێت، لەسەر ھەوڵ و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبین".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 02.08.2020 - نوێکردنەوە : 03.08.2020
نێچیرڤان بارزانی: "ئەرکی هەموو لایەکمانە بە دوای رفێندراوە ئێزدییەکاندا بگەڕێین"

Arbil
ھەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی ھاوینی ئێزدییەکان دەکات.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی جەژنی چلەی ھاوینی ئێزدیان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "جەژنی چلەی ھاوینی خوشک و برایانی ئێزدی لە ھەموو ئێزدیانی کوردستان و لە ھەر شوێنێکی جیھان بن، بەتایبەتی لەوانەی تاوەکو ئێستا ژیان لە کەمپەکانی ئاوارەییدا دەبەنەسەر بە گەرمی پیرۆز دەکەم. ھیوادارم جەژن بۆ ئێزدیان و ھەموو کوردستان بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و ھەموو جەژنەکان لە رەوشێکی باشتردا بگێڕن".


سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە، ماڵبات و کەسوکاری ھەموو رفێنراوەکان دڵنیادەکەینەوە کە تاوەکو خوشک و برایەکی ئێزدیی ئێمە بێسەروشوێن مابێت، لەسەر ھەوڵ و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبین".


ئەوەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە:

پەیاما سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ بۆ جەژنا چلێ ھاڤێنێ یا ئێزدییان

جەژنا چلێ ھاڤینێ یا خوشک و برایێن ئێزدی ل ھەمی ئێزدییان ل کوردستانێ و ل ھەر دەرەکا جیھانێ بن، بتایبەتی ژی جەژنا ئێزدی یێن کو ھەتا نھۆ ژی ژیانا خۆ د کەمپێن ئاوارەییێدا دەرباز دکەن، ب گەرمی پیرۆز دکەم. ھیڤیدارم جەژن بۆ ئێزدییان و ھەمی کوردستانێ ب خێر و شاھی ڤەگەڕیت و ئەم ھەمی جەژن و بیرھاتنێن خۆ یێن بھێن، د ڕەوشەکا باشتردا بگێڕین.

ھەر ب ڤێ ھەلکەفتنێ جارەکا ب رێز و شکۆداری ھەمی خوشک و برایێن مە یێن ئێزدی یێن قوربانی یێن دەستێ تیرۆرێ ببیر تینین، سلاڤ و دروودان بۆ گیانێ وان دھنێرین، مالبات و کەسوکارێن ھەمی رەڤاندییان ژی پشتڕاست دکەین کو ھندی خوشک و برایەکێ مە یێ ئێزدی وندا مابێت، دێ لسەر ھەولا ڤەدیتن و ڤەگەڕانا وان و خویابوونا چارەنڤیسێ وان بەردەوام بین.

جەژنەکا ئارام بۆ ھەمی ئێزدییان دخوازم، ب ھیڤیا کو جەژنێن بھێن ھەمی ئێزدییێن ئاوارە ڤەگەڕیابنە سەر مال و جھێن خۆ یێن ئاڤەدانکری. دیسا جەژنا ھەمیان پیرۆز بیت، ھەر سال ب خێر و خۆشی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın