Rawan Subhi Obaiullah
17 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2024
دهۆك - AA
جەژنی چوارشەممەی سوور، یاخود جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، یەکێکە لە جەژنە دیارەکان، کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیسان دەکرێت. ئەم جەژنە لە ماڵان و لە پەرستگەی لالش بە چەندین ڕێوڕەسم بەڕێوەدەچێت، به پێى قسه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كانى ناو كه‌مپه‌كانى پارێزگاى دهۆك جه‌ژن وه‌ک ساڵانى ڕابردوو خۆش نييه.
خێر‌و قاچ‌و يه‌كێكه له‌و ئاوارانه‌ى كه له كه‌مپى شاريا له ڕۆژئاواى شارى دهۆك ده‌ژێت. ئاواتی ئه‌وه‌بوو كه ڕۆژێك بێت و بتوانن له چياي شنگال جهژنهكانيان بگێڕن و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌كرد له چياى شنگال جه‌ژنى سهرساڵمان ئه‌نجام دابا. حه‌زمان ده‌كرد بگه‌ڕێينه‌وه شنگال و وه‌كو جاران پێكه‌وه جه‌ژنمان ئه‌نجام دابا. داواكارين گونده‌كانمان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ئيتر ئێمه‌ش له ناو كه‌مپه‌كان جه‌ژن نهگێڕين و بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر زێدى خۆمان. هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان درێغى نه‌كردووه، به‌ڵام ئێمه لهژيانى ناو كه‌مپه‌كاندا ماندبوو بووين".
جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، یەکێک لەو بۆنانەیە کە ساڵانە کوردانی ئێزدی لە سێیەمین چوارشەممەی مانگی نیسان تێیدا ئاهەنگ دەگێڕن. لەو ڕۆژەدا ئێزدییەکان لە ناوچە جیاجیاکانەوە سەردانی مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانیان دەکەن.
ته‌حسين حسێن، ئاواره‌يه‌كى تر‌ى ئێزدييه باس له‌وه ده‌كات كه گێڕانى جەژنی سەری ساڵی ئێزدی له ناو كه‌مپه‌كان ئه‌وه‌نده تام و چێژى نیيه و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "جه‌ژنى ناو كه‌مپه‌كان تام و چێژى نیيه، پێش ئه‌وه‌ى ئاواره ببين، ئێمه له ناو خووشك و برا و كه‌سوكارمان جه‌ژنه‌كانمان ده‌گێڕا، به‌ڵام ئێستا وانيیه، ئێمه هه‌ست به جه‌ژن ناكه‌ين، داوكاريمان ئه‌وه‌یە هه‌موو ئێزدييه ئاواره‌كان پێكه‌وه بگه‌رێنه‌وه شنگال و ناوچه‌كانمان و جه‌ژن بگێرن".
پەرلەمانی کوردستان لە نیسانی ٢٠١٣دا، وەک ڕێزێک لەو پێکھاتە ئاینییە ڕۆژی جەژنی چوارشەممە سووری ئێزدییەکانی وەک پشووی فەرمی ناساند و ساڵانە لەم ڕۆژەدا لەسەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێم پشووی فەرمییە.
مه‌نال حه‌يده‌ر ژنێكى تر‌ى ئاواره‌يه، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كه‌مپه‌كانى پارێزگاى دهۆكيش نزيك يه‌ك نين، بۆ جه‌ژن يه‌كدى نابينن، پێشر كه له گونده‌كانيان جه‌ژن دەبوو، هه‌موويان يهكتريان ده‌بينى و زۆر خۆش بوو.
ئەو لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "پێشتر ئێمه وه‌كو ژنه‌كانى گونده‌كه هێلکەمان ڕەنگاوڕەنگ ده‌كرد، سەردانی یەکترمان دەکرد و خواردنی تایبەتمان دروست دەکرد، چێژيكى تايبه‌ت هه‌بوو".
گوتیشی: "داواكاريمان ئه‌وه‌يه خانوو ڕووخاوهكانمان بۆ دروست بكه‌نەوە بۆ ئه‌وه‌ى جارێكيتر بتوانين بگه‌ڕێينه‌وه سه‌ر زێدى خۆمان و به دڵخۆشى جه‌ژنى خۆمان بگێرين".
مانگی نیسان بە مانگی ئێزدییەکان دادەنرێت چونکە بەپێی بیروباوەڕی پەیڕەوانی ئەو ئایینە، "مانگی نیسان مانگێكی پیرۆزی بەهارە و بە بووكی ساڵ دادەنرێت. سیمبولی ئاوەدانی و نوێبوونەوەیە.
محو ئاوى جەژنی سەری ساڵی ئێزدی له هه‌موو ئێزدييه‌كان پيرۆز ده‌كات. ئه‌ويش وه‌كو ئاوارهيهك گلەیی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه له ژيانى ناو كه‌مپه‌كان بێزاربوونه و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "زۆر په‌ريشان بووين له ژيانى كه‌مپه‌كان، ئێمه دواى داعش ماڵ و حاڵمان وێران بوو. داوكاريمان له هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ئه‌وه‌يه شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين بگهڕيينهوه سه‌ر زێدى خۆمان.
لای ئێزدییەکان یەکەم چوارشەممەی دوای ١٣ی نیسانی ھەموو ساڵێک، جەژنی سەری ساڵە و بە چوارشەممەی سوور یان "چارشەمبا سۆر" ناسراوە، لەم ڕۆژەدا ئێزدییەکان لە سەرتاسەری جیهانەوە بە پێی دەرفەت ڕوو لە پەرستگای لالش دەکەن. ھەموو ساڵێک لە پەرستگای لالش ڕێوڕەسمی تایبەت بەم بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.
لينا قاسم كچێكى ئاواره‌ى ناو كه‌مپى شاريايه، له لێدوانێكى دا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵۆ گوتى: "جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، ڕۆژێكى زۆر خۆش و پيرۆزه لاى ئێمه، داوكارين هه‌موو ڕفێندراوه ئێزدييه‌كان ئه‌وانه‌ى تا ئێستا له ده‌ستى داعشدان ڕزگار بكرێن و له‌گه‌ڵ ئێمه جه‌ژن بگێڕن".