عێراق

نیچیرڤان بارزانی: "به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م"

- سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی: "به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م. له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن".

Zana Natık Kerem  | 19.05.2024 - نوێکردنەوە : 20.05.2024
نیچیرڤان بارزانی: "به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ڕووداوەکەی کەوتنەخوارەوەی ھیلیکۆپتەرەکەی سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی لە سنووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات ڕایگەیاند کە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوەکەوە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھیلیکۆپتەری سەرۆک ڕەئیسی دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خۆیان و یاوەرانی باش و سەلامەت بن، دڵمان لایانە و نزای خێریان بۆ دەکەین".

ئاماژەی بەوەشداوە: "لەم کاتە سەختەدا بیرمان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێدایە".

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ھێلیکۆپتەرێک کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات، مالک ڕەحمەتی، ئیمامی ھەینی تەورێز ئایەتوڵڵا عەلی ھاشم ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın