Ahmet Dursun,Zahir Sofuoğlu
02 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2024
تاران ــ AA
تا ئێستا، ٢٣ کەس ناوی خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە ٢٨ی حوزەیراندا بەڕێوە بچێت، تۆمار کردووە.
ئەمەش داوای ئەوە دێت، ڕۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو، ھێلیکۆپتەرێک کە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان چەند بەرپرسێکی ئێرانی ھەڵگرتبوو، دوای گەڕانەوەی لە بەسەرکردنەوەی ھەوڵەکانی دروستکردنی بەنداوێک لەسەر سنوورەکانی ئازەربایجان، بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستداوە.
ھەریەک لە سەرکۆماری پێشووتری ئێران مەحمود ئەحمەدی نەژاد، وەزیری تەندروستی پێشووی ئێران سەربە ڕەوتی پارێزگاران، مەسعود پزشکیان، سکرتێری پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەربە ڕەوتی پارێزگاران، سەعید جەلیلی لە گرنگرترین ئەو کەسانەن کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردووە.
ھەروەھا وەزیری ڕۆشنبری و ئیرشادی ئێران، محەمەد مەھدی ئیسماعیلی و جێگری پێشووی سەرکۆمار، محەمەد ڕەزا میرتاجەدینی ڕایانگەیاندووە کە خۆیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، کاندید کردووە.
لە ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردووە، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.
دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران (شورای نگھبان) لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لێکۆڵینەوە لەبارەی شیاوبوونی بەربژێرەکان دەکات و بڕیار لەسەر شیاوبوون یان شیاونەبوونی بەربژێران دەدات.