عێراق

نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا: "گرووپە چەکدارە نایاساییەکان هێرشەکەی سەر کۆرمۆر'یان ئەنجام داوە"

- نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا: "لێگەڕێن با بە ئاشکرا بڵێم، لە عێراقێکی تەواو سەربەخۆدا، هیچ شوێنێک بۆ ئەم گرووپانە نابێت. ئەمریکا بە تەواوی لە پشت ئەم هەوڵەدا دەبێت".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 27.11.2025 - نوێکردنەوە : 27.11.2025
نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا: "گرووپە چەکدارە نایاساییەکان هێرشەکەی سەر کۆرمۆر'یان ئەنجام داوە"

Arbil

هەولێر - AA

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا ڕایدەگەیەنێت، گرووپە چەکدارەکان کە بە شێوەیەکی نایاسایی (لەعێراق) چالاکییان هەیە، و جێبەجێکاری ئەجیندای بیانین، هێرشەکەی سەر کۆرمۆر'یان ئەنجام داوە.

مارک ساڤایا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر'ەوە پەیامێکی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەیدا، ساڤایا، "گرووپە چەکدارەکان"ی بە بکەری هێرشەکە ناو بردووە و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە کە بیاندۆزێتەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە.

لە پەیامەکەی نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هاتووە، "لێگەڕێن با بە ئاشکرا بڵێم، لە عێراقێکی تەواو سەربەخۆدا، هیچ شوێنێک بۆ ئەم گرووپانە نابێت. ئەمریکا بە تەواوی لە پشت ئەم هەوڵەدا دەبێت".

مارک ساڤایا پشتیوانی خۆی لە "هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی یەکگرتوودا" دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاند، بەغدا و هەولێر هان دەدەن بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان لە بواری ئاسایشیدا قوڵتر بکەنەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ یەکتر کار بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی ئابووری و وزەدا.

لە پەیامەکەی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق مارک ساڤایا هەروەها هاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکان دەروەستی خۆی بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی عێراق بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی بەرگریی و ژێرخانە نیشتمانییەکان دووپات دەکاتەوە. ئێمە هەموومان بە یەکەوە درێژە دەدەین بە پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق و بەرگرییکردن لەسەروەری و گەرەنتی ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın