Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
نیویۆرك – AA
تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له تاوانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كۆڵێته‌وه له عێراق ١٢ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دۆزیووه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به پشتیوانی پسۆڕان و پسپۆڕانی هه‌واڵگری توركیا، سوید، ئه‌ڵمانیا و سعوودیه له ٢٠١٨ه‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه راپۆرتی دووه‌مینی خۆی به سه‌ردێڕه‌كانی "ئه‌و هێرشانه‌ی له ٢٠١٤ كرانه سه‌ر ئێزدییه‌كان"، "ئه‌و تاوانانه‌ی له ٢٠١٦ له مووسڵ ئه‌نجام دراون" و "ئه‌و سه‌ربازه عێراقیانه‌ی له ٢٠١٤ له تكریت كوژراون"، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٢ گۆڕی به كۆمه‌ڵ له عێراق دۆزراونه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌ی فیزیكی و زینده‌ناسی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وه‌رگیراون و به دانیشتن له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووان و كه‌سوكاری هێرش بەرکەوتووەكانی داعش به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی داعش به به‌رپرسیاری تاوانی جه‌نگ، ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌بنه هۆی كۆمه‌ڵكوژی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت به‌ڵگه كۆكراوه‌كان ئاماده‌كراون تاكو بدرێنه وڵاتان و دادگاكان.