Burcu Çalık
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له باكووری عێراق، له ئه‌نجامی پێكدادانێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی، سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له باكووری عێراق، له ئه‌نجامی پێكدادانێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی، سه‌ربازێكمان گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه تیرۆریستانی لێیه بۆردوومان كراوه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به پشتیوانی هێزی ئاسمانی درێژه‌یان هه‌یه".