داوا دەکرێت عێراق لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دوور بخرێتەوە
-لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجامدرا، داوا کرا عێراق لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، دوور بخرێتەوە.
Iraq
بەغدا ــ AA
لە خۆپیشاندانێکی لایەنگرانی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کە لە بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجامدرا، داوا کرا عێراق لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، دوور بخرێتەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەراستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و کاردانەوەیان نیشاندا لە ھەمبەر گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا.
لە خۆپیشاندانەکەدا بەرپرسی نووسینگەی سەدر لە بەغدا، ئیبراھیم جابر له گوتارێكدا جهختی لهوه كردهوه كه گەلی عێراق رژاونەتە سەر شەقامەکان و دوا دەکەن حکوومەتی فیدراڵی رێکاری پێویست لهپێناو سهلامهتی وڵات له جهنگ، بگرێتهبهر.
ئیبراھیم جابر گوتیشی: "نامانەوێت ھیچ جەنگێکی دیکە بەسەر گەلی عێراقدا بسەپێندرێت".
بەهەمانشێوە لایەنگرانی سەدر لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد کە عێراق لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، دوور بخرێتەوە.
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عادل عەبدولمەھدی ئاشكرایكردبوو ھەوڵە دیپلۆماتییەکانیان بە ئامانجی خاوكردنهوهی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردووە.