İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئه‌نبار- AA
ئه‌مریكا له‌دوای هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له ماوه‌ی رابردوودا، ئاستی ئاسایشی بنكه سه‌ربازییه‌كانی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای عێراقیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مریكا ده‌وری هه‌ریه‌ك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د، قائیم و توتبه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا، به به‌ربه‌ستی گڵ گرتووه.
هاوكات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌كان، كامێرای چاودێریی هه‌ستار جێگیركراون و جموجۆڵی ئاسمانیی له‌سه‌ر بنكه‌كان به‌راورد به رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
له عێراق له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئێستا، پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانیی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان، له عێراق له ئه‌ركدان.