کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران
- وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم: "لە ھەمبەر سزاکانی ئەمریکا، پشتیوانی لە ئێران دەکەین".
Baghdad
بەغدا ـ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ھەمبەر سزاکانی ئەمریکا پشتیوانی لە ئێران دەکات.
راگەیاندرا کە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، محەمەد حەکیم کۆبووەتەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد.
سەرەتا وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەکیم لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی محەمەد زەریف بۆ بەغدا دوا و، گوتی: "سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف بۆ بەغدا ئامانج لێی بەدواداچوونە بۆ ئەو رێککەوتنانەی کە پێشتر لە میانی سەردانەکەی حەسەن روحانی بۆ عێراق لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو کرابوون بە تایبەتیش ئەو رێککەوتنانەی کە پەیوەستن بە بونیادنانی ناوچەی پیشەسازی و بەستنەوەی عێراق و ئێران بەھێڵی ئاسنین".
محەمەد حەکیم گوتیشی: "لە ھەمبەر سزاکانی ئەمریکا، پشتیوانی لە ئێران دەکەین".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف گوتی: "لە بارەی ئەو رەوشەی کە ئێستا ناوچەکە پیایدا تێپەڕ دەبێت، دانوستانی باشمان لەگەڵ محەمەد حەکیم ئەنجامدا".
محەمەد جەواد زەریف گوتیشی: "دەستکراوە بە کارەکانی راکێشانی ھێڵی ئاسنین لە نێوان عێراق و ئێراندا".
دوێنێ شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بەسەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە شاری بەغدا.
پێشتر محەمەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبوویەوە.
ئەم سەردانەی محەمەد جەواد زەریف بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە تا دێت گرژییەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکدا زیاد دەکات.