Zana Natık Kerem
12 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
هەولێر – AA
سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرەوە ئەڵمانیا بەرێ دەکەوێت.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەرەو ئەڵمانیا بەرێ دەکەوێت.
باسی لەوەش کردووە کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەڵمانیا، دوو رۆژ دەخایەنێت.
پێشیر سەرۆکوەزیرانی عێراق، محهمهد شیاع سوودانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "بێڵد"ی ئهڵمانی رایگهیاندبوو کە ئامانج له سهردانه چاوهڕوانكراوهكهی بۆ ئهڵمانیا، جەختکردنەوەیە لەسەر پتەوترکردنی پهیوهندییه سیاسیی و ئابوورییهكانی نێوان بهغدا و بهرلین.
ئاشکراشی کردبوو کە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا پێشنیازێک پێشکەشی حکوومەتی ئەو وڵاتە دەکەن، بۆ ئەوەی لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی عێراقییەکان.