Fakhradin Ibrahim Mohammad
01 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لەمەودوا، لەمەودوا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشان و بەرکوتووان لە تاقیگەکانی کەرتی گشتیی بەخۆڕایی دەبێت.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەخۆشان و بەرکوتووانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکوومی) بەخۆڕایی دەبێت و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی رێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان کەمکرایەوە.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و رەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکوومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی راوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی رێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو".
بەپێی ئەم بڕیارە لە کەرتی حکوومی نرخی پشکنینەکان لە ٦٠ هەزار دینارەوە بۆ ٤٠ هەزار دینار و لە کەرتی تایبەتیش لە ٩٠ هەزارەوە بۆ ٥٠ هەزار دینار کەمکراوەتەوە.