عێراق

ناسنامەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال ئاشکرا کرا

کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، تەواوکرا.

Sarmand Hameed  | 26.11.2020 - نوێکردنەوە : 27.11.2020
ناسنامەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال ئاشکرا کرا

Arbil

هەولێر - AA

کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، تەواوکرا.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشکی بەغدا، زەيد عەلی عەباس، رایگەیاند، وێڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکانی ناسینەوەی رووفاتی ١٠٤ کەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون، بە رێگەی پشكنینی (DNA) تەواو کرا.

زەید عەلی عەباس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە رووفاتەکان لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی سەرۆکهۆزەکانی ئێزدی و نوێنەرانی لیژنەی هەماهەنگی نیشتمانی و فەرمانگەی دادپزیشکی سەربە وەزارەتی تەندروستیی و فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان سەربە دەزگای شەهید لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتیکردنی کارەکان بۆ ناسینەوەی رووفاتی ئەو قوربانیانە، لەوانە تيمى لێكۆڵينه‌وەی نێودەوڵەتی‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش سەربە نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان UNITAD و رێکخراوی کاروباری بێسەرو شوێنبووان ICMP، هەروەها نوێنەری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراونی هەرێمی کوردستان، رادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشکی بەغدا راشیگەیاند، پرۆسەی رادەستکردنەوەی رووفاتی قوربانییەکان بە کەسوکاریان رۆژی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın