عێراق

مەشق و ڕاھێنانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا

ھێزەکانی حەشدی شەعبی مەشق و ڕاھێنانی سەربازییان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ھەر دۆخێکی لەناکاو لە سنووری ڕۆژئاوای عێراق لەگەل سووریا، ئەنجامدا.

Zana Natık Kerem  | 27.01.2026 - نوێکردنەوە : 27.01.2026
مەشق و ڕاھێنانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا

Arbil

ئەنبار ــ AA

ھێزەکانی حەشدی شەعبی مەشق و ڕاھێنانی سەربازییان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ھەر دۆخێکی لەناکاو لە سنووریی ڕۆژئاوای عێراق لەگەل سووریا، ئەنجامدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە لەچوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە بەدرێژایی سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا گیراونتەبەر، چەکدارانی سەربە لیوای ٧٢ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم سەربە پارێزگای ئەنبار مەشق و ڕاھێنانی سەربازییان ئەنجامداوە.

ڕاشیانگەیاندووە كە ئامانج لە مەشق ڕاهێنانەكەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم، ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دۆخێكە ئەگەر لەناكاو لە ناوچەكە سەرهەڵبدات.

ناوچەی قائیم دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە ھاوسنووریی عێراقە لەگەڵ سووریا.

بەشێک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعە لەخۆدەگرێت لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ناوچەکە بە ھاوشانی ھێزەکانی سوپا و ھێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ڕۆژئاوای سنووریی عێراق لەگەڵ سووریا، جێگیرکراون.

لەئێستادا، ڕشوێنە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی عێراق توندترکراون کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ گواستنەوەی تیرۆریستییە زیندانیکراوەکانی داعش لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بۆ عێراق.

پێشتر سوپای ئەمریکا کە ١٥٠ تیرۆریستی داعشی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە پارێزگای حەسەکە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گواستووەتە بۆ عێراق کە ئێستا لە دامەزراوە ئارامەکانی عێراقدا دەستبەسەرکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın