Sarmand Hameed
20 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی، سامان بەرزنجی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەباح ھەورامی، لە کێشە و پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوای کۆڵییەوە و رایسپاردن کە بەزووترین کات لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و کێشە و گرفتەکانی نەخۆشخانەکە چارەسەر بکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە میانی هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی پاڵپشتی خۆی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی ھیوا و ھەموو نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە دووپات کردەوە و جەختیکردەوە کە نابێت ھیچ کەمتەرخەمی و پاشەکشەیەک لەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەدا بکرێت کە پێشکەشی نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت.