عێراق

مەسرور بارزانی: "داوا لە بەخشەران دەکەم ھاوکاری زیاتر بۆ کەمپی شاریا دابین بکەن"

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، وێڕای دەربڕینی خەمباری خۆی بە کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک، هاوکات داوای لە بەخشەران کرد کە هاوکاری زیاتر بۆ کەمپەکە دابین بکەن.

Sarmand Hameed  | 04.06.2021 - نوێکردنەوە : 05.06.2021
مەسرور بارزانی: "داوا لە بەخشەران دەکەم ھاوکاری زیاتر بۆ کەمپی شاریا دابین بکەن"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، وێڕای دەربڕینی خەمباری خۆی بە کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک، هاوکات داوای لە بەخشەران کرد کە هاوکاری زیاتر بۆ کەمپەکە دابین بکەن.

مەسرور بارزانی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا کە ئاوارەی ئێزدی خەڵکی شنگال تیایدا نیشتەجێن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "‏خەمبارم بە ھەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا لە دھۆک".

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە کە لەگەڵ پارێزگادی دهۆک، عەلی تەتەر قسەی کردووە پشتیوانی تەواوی حکومەتی ھەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات کردووەتەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھەروەھا داوای لە بەخشەران کردووە کە ھاوکاری زیاتر بۆ کەمپەکە دابین بکەن.

دوای نیوەڕۆی رۆژی ھەینی، ئاگرێک لە کەمی شاریا لە پارێزگای دھۆک کە ئاوارە ئێزدییەکان تیایدا نیشتەجێن، کەوتەوە. بە گوتەی ھاووڵاتییەکی نیشتەجێی کەمپەکه‌، ئاگرەکە بەھۆکارێکی نادیار کەوتووەتەوە.

پێشتر پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر لەبارەی زیانەکانی ئەو ئاگرەی کە لە کەمپی شاریا باشووری پارێزگای دھۆک کەوتەوە ئاشکرایکردبوو کە کە لەو بەشەی کەمپەکەدا کە ئاگری گرتبوو، ٣٧٠ خێوه‌ت سووتاون کە ١٨٤ خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون کە سەرجەمیان ٩٩٤ کەسن و سەرجەم کەلوپەل و سامانیان سووتاوە.

کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری پارێزگای دهۆک و هاووڵاتییانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێیە کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شنگال لە هاوینی ٢٠١٤دا، ئاوارە بوون و لەو کەمپەدا گیرسانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın