عێراق

مووسڵ.. پڕۆسەی بنیتانەوەی خانووە رووخاوەكانی ناوچەی كۆن

- پارێزگای نەینەوا، مەنسور مەرعید: "قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكانی ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ دەستپێكرا كە ٦٨٠ خانوو دەگرێتەوە".

Zana Natık Kerem  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
مووسڵ.. پڕۆسەی بنیتانەوەی خانووە رووخاوەكانی ناوچەی كۆن

Baghdad

نەینەوا ــ AA

پارێزگای نەینەوا، مەنسور مەرعید رایگەیاند، قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكانی ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ دەستپێكراوە كە ٦٨٠ خانوو دەگرێتەوە و لە لایەكی دیكەوە لیژنەی قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی پارێزگاكە رایگەیاند كە پارەی بەسەر ٣٧٠ كەس كە لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتووە دابەشكردووە.

مەنسور مەرعید لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی نیمچەفەرمی "ئەلسەباح" ئاشكرایكردووە، تیمەكانی ئەندازیاری و هونەری لە شارەوانیی نەینەوا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی فاو و سەعد، دەستیانكرد بە قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ.

پارێزگای نەینەوا، مەنسور مەرعید ئاماژەی بەوەشدا، تەواوكردنی قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ ماوەی هەشت مانگ دەخایەنێت كە ٦٨٠ خانوو دەگرێتەوە.

ناوبراو گوتیشی: "لە ماوەكانی داهاتوودا قۆناغی دیكەی پڕۆسەی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە مووسڵ دەست پێ دەكات بۆ ئەوەی خێزانە ئاوارەكان بتوانن لە میانی چەند مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان".

لە لایەكی دیكەوە، سەرۆكی لیژنەی قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووان لە پارێزگای نەینەوا، سەعد نعێمی بە رۆژنامەی نیمچەفەرمی "ئەلسەباح"ی راگەیاندووە كە لیژنەكەیان دەستیكردووە بە دابەشكردنی پارە بەسەر ٣٧٠ كەس كە لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتووە.

سەعد نعێمی ئاشكراشیكرد لە میانی هەفتەی داهاتوودا، پارە بەسەر ژمارەیەك كەسی دیكە دابەش دەكرێت كە ئەوانیش لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın