عێراق

موقتەدا سەدر: "پێویستە میلیشیاکانی عێراق هەڵوەشێنەوە و چەکەکانیش ڕادەست بکەن"

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و جەختی لە پێویستی هەڵوەشانەوەی میلیشیاکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان کردووەتەوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 04.07.2025 - نوێکردنەوە : 04.07.2025
موقتەدا سەدر: "پێویستە میلیشیاکانی عێراق هەڵوەشێنەوە و چەکەکانیش ڕادەست بکەن"

Arbil

هەولێر - AA

موقتەدا سەدر جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و جەختی لە پێویستی هەڵوەشانەوە میلیشیاکان و بەهێزکردنی سوپا و پۆلیسی وڵات کردەوە.

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر لە بەیاننانمەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردووەتەوە، سووربوونی خۆی لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپات کردووەتەوە و پێداگریی کردووە لەسەر هەڵوەشانەوەی میلیشیاکان و ڕادەستکردنەوەی چەکەکانیان و باسی لە پێویستی بەهێزکردنی سوپا و پۆلیس و سەروەری و سەربەخۆیی عێراق کردووەتەوە.

موقتەدا سەدر خوازیاری چاکسازی و وەڵامدەربوونی گەندەڵەکان بووە و ڕایگەیاندووە کە "بە هۆی گەندەڵی و خەڵکی گەندەڵەوە، عێراق دوا هەناسەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە".

سەدر لە وەڵامی یەکێک لە لایەنگرانی خۆی لەهەمبەر بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، "بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنم کە هەتا ئەو کاتەی کە گەندەڵی هەبێت من بەشداری لە هەڵبژاردنێک ناکەم کە لە بەرژەوەندی لایەنێک و پارتێکدا بێت. پرۆسەیەکی کە لە نەهامەتییەکانی خەڵک و ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچەکەدا هەیە، بە دوورە. هۆکارەکەشی ڕۆچوونی عێراق و گەلەکەیەتی و من هیچ بەشێکم پێوە نییە".

سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، موقتەدا سەدر جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە ئێستادا "یارمەتیدەری تاوانە" و ڕایگەیاندووە ئەوە پەیوەندیدارە بە دۆخی سیاسی عێراقەوە.

موقتەدا سەدر هەروەها لەسەر سەربەخۆیی عێراق قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کە دژی هەرچەشنە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلە و ڕاشیگەیاندووە: "لەگەڵ هەرچەشنە دەستوەردانێکی وڵاتانی بێگانەیە لە ڕۆژئاوا و یان ڕۆژهەڵات".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın