عێراق

موقتەدا سەدر: "بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین ئەگەر یاسا شکێنی بکات"

- سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر: "پێویستە لەسەر حکوومەتی داھاتوو ژیانێکی شایستە بەبێی جیاوازی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات".

Zana Natık Kerem  | 26.10.2021 - نوێکردنەوە : 26.10.2021
موقتەدا سەدر: "بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین ئەگەر یاسا شکێنی بکات"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەن، ئەگەر یاسا شکێنی بکات و ئاماژەی بەوەیش داوە کە پێویستە لەسەر حکوومەتی داھاتوو ژیانێکی شایستە بەبێی جیاوازی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات.

موقتەدا سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "پێویستە لەسەر حکوومەتی داھاتوو ژیانێکی شایستە بەبێ جیاوازی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات، چونکە ئەوە دەبێتە دەستپێکێک بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان".

راشیگەیاندووە "ئەوەیش پێویستی بە ھاوکاری گەلە لەگەڵ حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پابەندبوون بە یاساوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ھەر کەسێک یاسا شکێنی بکات، ئەوا دەبێت سزاکان کارا و توند بکرێن".

لە راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "لە چوارچێوەی سیاسەتی داھاتووماندا، بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین، ئەگەر یاسا شکێنی بکات ".

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە "دەبێت بەرپرسان و ھاووڵاتییان پابەندبن بە یاساوە، بۆ ئەوەی تاوان و خراپەکاری لە عێراقدا، بنبڕ بکرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın