Ekip
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
بەغدا-AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هۆشداریدا لە رووخانی سیستەم و سەرهەڵدانی ئاژاوە و پشێوی توند، ئەگەر چاکسازی راستەقینە لە وڵاتەکەی ئەنجام نەدرێت.
مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ گوتی: "لە ٢٠٠٣وە بەدەست دامەزراندنی هەڵەوە دەناڵێنین کە هەڕەشەیە بۆسەر سیستەمی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی".
گوتیشی: "یان رووخانی سیستەم و چوونە ناو ئاژاوە و پشێوی توند، یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری سیزەریان (قەیسەری) بۆ چاکسازی".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها گوتی: "ناماقوڵییە چۆک بۆ هاوکێشەی گەندەڵی پێشوو دابنوێنین، یان رێڕەوەکە راست بکەینەوە، یان گاڵتە بە خەڵک بکەین".
مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەشدا "قەیرانی سیاسیی لە عێراق پەیوەستە بە سێ دۆسیە کە بریتین لە دەسەڵات، پارە و گەندەڵی، کار لە پێناو چارەسەکردنی قەیرانەکە دەکەین لە روانگەیەکی ئابوورییەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها گوتی: "من یەکەم زەرەرمەندی بوودجەی داهاتووم (٢٠٢١) کە چەندین رەخنەم ئاراستە دەکرێت، لەوانەیە رامگەیاندبووایە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەم و بەوەیش فێڵم لە خەڵک دەکرد، بەڵام ویژدانم رێگا بەوە نادات".
مستەفا کازمی هەروەها گوتی: "رێگاپێدراو نییە کە هیچ کەسێک راڕا بێت، ئەوەی بترسێت شوێنی لە ئەنجوومەنی وەزیران نابێتەوە و پێویستە لە ئاست بەرپرسیارییەتیدا بین بەوەی کە پرسێکی مێژوویی و یەکلاییکەرەوەیە".