Zana Natık Kerem
19 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی رایگەیاند کە سەبارەت بە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەیشتوون بە رێککەوتن.
عەلی عەللاوی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە راگەیەنراوێک سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەھا دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی بڵاودەکەنەوە و ھاتووە: "ئاراستەیەکی فەرمی ھەیە لەوەی بەھای یەک دۆلار بە ھەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی بێت".
گوتیشی: "فەرمانەکانی دامەزراندن رادەگرین جگە لەو فەرمانانەی کە لە ساڵی رابردوودا و لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ دامەزراندن دەرکراون".
سەبارەت بە رێککەوتنیش لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەسەر بوودجەی گشتیی ساڵی داھاتوو ئەوا وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەللاوی ئاشکرایکردووە کە سەبارەت بە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەیشتوون بە رێککەوتن و گوتی: "شاندەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەئێستادا لە بەغدایە، تاوتوێی شایستە داراییەکانی ھەرێم دەکات لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا".
عەلی عەللاوی رەتیکردووەتەوە کە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دزەی پێ کرابێت و بڵاوکرابێتەوە و گوتی: "ئەو دەنگۆییەی کە لەوبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، رەت دەکەمەوە".