عێراق

مستەفا کازمی: "شەهیدانی سپایکەر قوربانیی نەبوونی بەرنامەی دەوڵەت بوون"

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، شەهیدانی سەربازگەی سپایکەر، قوربانیی نەبوونی بەرنامەی دەوڵەت بوون.

Sarmand Hameed  | 13.06.2021 - نوێکردنەوە : 14.06.2021
مستەفا کازمی: "شەهیدانی سپایکەر قوربانیی نەبوونی بەرنامەی دەوڵەت بوون"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، شەهیدانی سەربازگەی سپایکەر، قوربانیی نەبوونی بەرنامەی دەوڵەت بوون.

مستەفا کازمی لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سپایکەر لە پارێزگای سەڵاحەددین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کازمی نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ یادی شەهیدانی سپایکەر دەکەینەوە، ئەو مەرگەساتەی کە تیرۆریستان وەحشیگەریی خۆیان بەسەر گەنجانێکدا رژاند کە قوربانی نەبوونی بەرنامەی دەوڵەت بوون".

مستەفا کازمی جەختی لە پێویستی پشتیوانی هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی عێراقی کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "دەبێت هەموومان پاڵپشتی هێزە پاڵەوانەکانمان و دامەزراندنی حوکمڕانییەک بین کە ژیانێکی شکۆمەندانە دابین بکات و رێگربێت لە مەرگەسات".

- كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ر

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ھێرشەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا، کۆمەڵکوژییەکیان لە بنکەی سپایکەر ئەنجامدا کە بە ھۆیەوە دوو ھەزار قوتابی و سەربازی عێراقی کوژران.

لە ٢١ی ئابی ٢٠١٦دا وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاندبوو کە ٣٦ تاوانباری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر لە گرتووخانەی ناسرییە، لە سێدارەدراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın