Zana Natık Kerem
21 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، جەژنی نەورۆزی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆز کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێجیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و ھاتووە:
"لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، مستەفا کازمی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کردووە و ھیوای جەژنێکی ئارام، سەرکەوتن و ساڵێکی خۆشی بۆ گەلی کوردستان خواستووە".
بەپێی راگەیەنراوەکە لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی مستەفا کازمی کردووە بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایییان و ھیوای ئارامی و سەقامگیری، چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی لە عێراق خواستووە.