Zana Natık Kerem
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئەمڕۆ سەردانی سعوودیە دەکات، ئەوەیش بەمەبەستی بتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو دەوڵەتی برا.
مستەفا کازمی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سعوودیە کە چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی بدات تویتێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردە و نووسوویەتی: "ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی بەرەو شانشینی عەرەبی سعوودیە بەڕێدەکەوین بەمەبەستی بتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو دەوڵەتی برا، ھەروەھا بۆ فراوانکردنی ھەماھەنگی برایانەی وڵاتانی ناوچەکە، بەجۆرێک لە خزمەتی گەلانی دراوسێ بێت و ببێتە ھۆی بەدیھێنانی ئۆقرەیی، تەواوکاری و بنیاتنان".
پێشتر شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردبوو بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات.