Abdullah Abdulmanaf Shukur
20 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2021
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢١، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆز لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد و سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق کرد.
مستەفا کازمی لە پەیامەکەیدا داوای یەکڕیزی وڵات و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان کردەوە و راشیگەیاند " ئامانجمان تێپەڕاندنی بارگرانییە ئابووری و تەندروستییەکان و بڵاوکردنەوەی گیانی برایەتییە لەنێوان سەرجەم پێکھاتە عێراقییەکان".