Yassine Aydi
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، مامۆستایەكی قوتابخانەیەکی ئامادەیی بە ئەنجامدانی كارێكی ناوەزە، چەكی كڵاشینكۆفی كردووە بە ئامێرێكی ژەنینی موزیک كە لە بری دەنگی فیشەك، دەنگی ئاوازی ئاشتی لێوە دەبیسترێت.
مامۆستا ماجد كازم کە ئەو كارەی كردووە و ئاماژە بەوە دەكات كە ئامانج لە كارەكەی بەدیهێنانی ئاشتیی و دووركەوتنەوەیە لە جەنگ.
ماجد كازم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە كارەكەی دوا و رایگەیاند كە دوای ماندبوون و هەوڵێكی زۆر، توانی چەكی كڵاشینكۆف بكات بە ئامێری ژەنینی موزیک و گوتی: "بەو كارەم هەوڵمداوە بانگەواز بۆ ئاشتی بكەم، چونكە بۆ وڵاتەكەم كە لە میانی چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی جەنگ بووەتەوە، زۆر گرنگە".
مامۆستا ماجد كازم ئاماژە بەوە دەكات كە هەر لە منداڵییەوە گرنگی بە بواری هونەری موزیک داوە و رایگەیاند كە هانی قوتابییەكانی دەدات ئەوانیش گرنگی پێ بدەن، چونكە ئامرازێكە کە دەتواندرێت لە پێناو ئاشتییدا بەكار بهێندرێت.
ماجد كازم تیشكی خستە سەر ئەوەی، ئەو رووداوە خوێناویانەی كە لە وڵاتەكەی روویانداوە زۆر خەمباری كردووە و هەر ئەوەیش وای لێكردووە ئەو كارە بكات و گوتی: "بەو كارەم هەوڵمداوە بیستنی دەنگی فیشەك لە چەكەوە، بگۆڕم بۆ بیستنی ئاوازی موزیک".