Hawkar Yaseen
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
هەولێر - AA
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر دواخرا و سبەی کاتژمێر ۱۱ کۆدەبنەوە.
ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، شوان زراری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند "کۆبوونەوەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی دواخرا، داوایان کرد ۲٤ کاتژمێر دەرفەتییان پێ بدرێت، ئێستا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە کۆبوونەوەدان و دوای کۆبوونەوەکەش ئەنجامەکەی رادەگەیەنن".
شوان زراری راشیگەیاند "کۆبوونەوەکەی سبەی بە بەشداری هەموو فراکسیۆنەکان دەبێت و لەسەر هەمان کارنامە سێ رۆژ لەسەر یەک کۆبوونەوەی چڕمان دەبێت چونکە کات نەماوە دەبێت پێ رابگەین".
لە ئەگەری بەشداری نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا زراری گوتی: "ئەو ئەگەرە دانانێین، لەبەرئەوەی ئەوان داواکاریەکەیان بۆ ئەوە بووە، بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن".