Hawkar Yaseen
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ھەولێر - AA
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی سبەی دووشەممە دا.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ:
"دوای راوێژ لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ لێکگەیشتنی نێوانیان، بڕیارماندا بەدواخستنی دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاسایی وەرزی بەھارەی ساڵی دووەمی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە ٢٠٢٠/٧/٢٧، بەھەمان بەرنامەی کاری راگەیەنراو".