Heman Hussein Yaseen
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2020
هەولێر - AA
به ئامادهبوونی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیی لە حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئارام محهمهد قادر دانیشتنی ژمارە ٣ی ئاسایی خولی بەھارەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر دوو تەوەر دەستی پێ کرد.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە تەوەری یەکەم بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازە بڕیاری پێشکەشکردنی پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان، بەدەر لە حوکمی ماددەی (٨٢)ی پەیڕەوی ناوخۆ، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٧٩، ٨٠، ٨٢) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
تەوەری دووەمیش بریتییە لە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەمامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠١٩ ـ ٢٠٢٠).