Zana Natık Kerem
21 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2023
ھەولێر ــ AA
لە شاری ھەولێر، ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ)، دەستی پێ کردووە و بازاڕەکانی ناو شارەکە بەو بۆنەیەوە رازێندراونەتەوە.
لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری ھەولێر، بە ھەڵواسینی تابلۆ رەنگاوڕەنگ بە جۆش خرۆشەوە ئامادەکاریی دەکرێت بۆ یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ).
بەو بۆنەیەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شارەکە، بە جوانترین شێوە رازێندراونەتەوە.
ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ)، لەسەرتاسەری جیھانیی ئیسلامیی، رێوڕەسمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و موسڵمانان بە جۆش و خڕۆشەوە بەشداری لە بۆنەکەدا دەکەن.
ھاوکات ساڵانە بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) لە ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی دەکڕێت بە پشووی فەرمی.