عێراق

لە کەرکووک سێ چەکداری ئەندامی داعش کوژران

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە کەرکووک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سێ تیرۆریست دەستگیر کران کە یەکێکیان لە کادرە باڵاکانی ئەو رێکخراوە بووە.

İdris Okuducu  | 13.11.2019 - نوێکردنەوە : 14.11.2019
لە کەرکووک سێ چەکداری ئەندامی داعش کوژران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە کەرکووک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سێ تیرۆریست دەستگیر کران کە یەکێکیان لە کادرە باڵاکانی ئەو رێکخراوە بووە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق عەمید یەحیا رەسوڵ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لەهەژماری خۆی ئاماژەی بەوەداوە کە هێزەئەمنییەکان لە شارۆچکەی حەوێجەی رۆژئاوای کەرکووک ئۆپەراسیۆنیکیان بۆسەر ئەندامانی داعش ئەنجام داوە.

رەسوڵ ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ ئەندامی داعش دەستگیر کراون کە یەکێکیان کارمەندی باڵای ئەو ریکخراوە تیرۆریستییە بووە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەماوەی چوار هەفتەی رابردوودا لە کەرکووک، مووسڵ، دیالە و لە گوندەوارەکانی ئەو پارێزگایانەدا ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستپێکردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın