Zana Natık Kerem
09 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2023
ھەولێر – AA
لە گوندێکی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک لە ئەنجامی بارینی بەخوڕ، خانوویەک بەسەر خێزانێکدا رووخا و بەھۆیەوە دایک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندن لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووک، موقەدەم عامر نوری لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە کە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە گوندی باجوان سەربە قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، خانوویەک بەسەر خێزانێکدا رووخاوە و بەھۆیەوە و دایک و کوڕێک گیانیان لەدەستداوە.
عامر نوری ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەھۆی باران بارینێکی زۆرەوە، لافاو لە گوندی باجوان دروستبووە و مەترسی رووخان لەسەر ژمارەیەک خانووی دیکەیش ھەیە.
لە دوێنێ چوارشەممەوە، شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ژمارەیەک ناوچەی ھەرێمی کوردستان و باکووری عێراقی گرتووەتەوە.