عێراق

لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمانییدا ئاژانسی ئانادۆڵو وەک دەزگایەکی پێشەنگ خەڵات کرا

لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری تورکمانییدا ژمارەیەک لە دەزگا و ڕۆژنامەنووسان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا لە نێویاندا ئاژانسی ئانادۆڵو وەک دەزگایەکی میدیایی کاریگەر خەڵاتی قەڵغانی پێ بەخشرا.

Heman Hussein Yaseen  | 25.02.2026 - نوێکردنەوە : 26.02.2026
لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمانییدا ئاژانسی ئانادۆڵو وەک دەزگایەکی پێشەنگ خەڵات کرا

Arbil

هەولێر - AA

بەبۆنەی ١١٥هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا ژمارەیەک دەزگایی میدیایی و لە نێویاندا ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێزی لێ گیرا.

نووسینگەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بەبۆنەی ١١٥هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی تورکمانیی، ڕێوڕەسمێکی ڕێکخست و تێیدا وێرای ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی، هاوکات ژمارەیەک دەزگای میدیایی تورکمانی و ڕۆژنامەنووسانی سەر بە پێکهاتەکان ڕێزیان لێ گیرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف تیشکی خستەسەر ڕەوشی میدیایی لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسان کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆژنامەنووسان بە گشتی و ڕۆژنامەنووسانی پێکهاتەی تورکمان توانیوویانە ڕۆڵیان هەبێت لە پاراستنی کولتوور و زمانییان.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، پێشنیازی کرد کە کەناڵێکی میدیایی گشتگیر هەبێت کە کولتوور و زمانی نەتەوەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا بەرجەستە ببێت و داوایشی کرد کە هەروەک چۆن بۆنە و یادەکانی تایبەت بە پێکهاتەکان و لە نێویاندا پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان خراوەتە لیستی بۆنە تایبەتەکانەوە، پێویستە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاقیش بەمجۆرە بۆنەکانی تایبەت بە پێکهاتەکان بخرێتە لیستی بۆنە تایبەتەکان بۆ ئەوەی هیچ پێکهاتەیەک هەست بە پەراوێز نەکات چونکە عێڕاق و هەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایین و ئاینزاکانە.

هەرچەندە ڕۆژنامەگەریی تورکمانیی مێژوویەکی دوور و درێژیی هەیە و یەکەم ڕۆژنامەی تورکمانیی بەناوی حەوادیس لە ٢٥ی شوباتی ١٩١١ لە عێراق دەرچووە و ماوەی ٨ ساڵ بەردەوام بووە و دواتر ڕاگیراوە، بەڵام ئەمە بووە هۆی گەشەسەندنی میدیای تورکمانیی و زەمینەی ڕێکخست بۆ نەریتێک کە تا ئێستاش بەردەوامە ئەویش پاراستن و گەشەپێدانی زمان و کولتووری تورکمانییە لە عێراق بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی.

بانگهێشکردنی ئاژانسی ئانادۆڵو لەم بۆنەیەدا، دەرخەریی ئەوەیە کە ئەم میدیاییە ڕۆڵی هەبووە لە پێکەوەژیانیی و ڕووماڵکردنی هەواڵە گرنگەکانی تایبەت بە پێکهاتەکان و گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی پێکهاتەکان بە زمانە جیاوازەکانی جیهاندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın