Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ، تەرمی پارێزگاری هەولێر، فرسەت سۆفی بگاتە هەولێر و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پێشوازی تەرمەکەدا بێت.
تەرمی فرسەت سۆفی بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیاوە بگاتەوە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی هەولێر، پێشوازی لە تەرمەکەی دەکرێت.
بەرەبەیانی دۆینێ چوارشەممە، ٤١ـەمین پارێزگاری ھەولێر، فرسەت سۆفی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فرسەت سۆفی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەھۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە رۆژی سێی تشرینی دووەم بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوە کرابوو.