Sarmand Hameed
03 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣١٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١٠٢ کەسی دیکەش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە هەمان ماوەدا ٦٨٨ کەسی دیکەش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە عێراق گەیشتووەتە ٥٦ هەزار و ٢٠ کەس لە نێویاندا دوو هەزار و ٢٦٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و ٢٩ هەزار و ٦٠٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.