Zana Natık Kerem
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و میسان ١١ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و میسان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١١ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکان بەناوی جیاجیا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کاریان کردووە.