Zana Natık Kerem
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم رایگەیاند کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسند کردووە.
لەوبارەوە ئامانج رەحیم میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەند کردووە و ھەڵەبجە بووە ١٩ھەمین پارێزگای عیراق".
گوتیشی: "پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت، بۆ ئەوەی بەیاسایەکی فیدراڵیی وەکو پارێزگای ١٩ھەمینی عێراق ھەژمار بکرێت".
لە ١٦ی ئاداری ٢٠٢١دا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی دا لەسەر بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، بەڵام تا ئەمڕۆ رێکارەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، تەواو نەکرابوو.