ئەشواق جاف ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهسهر فراکسیۆنی ھاوپەیمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆئاژانسی ئەنادۆڵۆ گوتی: "دوای ئەوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە تەواوی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لۆبیەکمان بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی لەپرۆژە یاساکە دروست کرد، بۆئەو مەبەستەش سەردانی ھێز و لایەنە سیاسیەکانمان کرد بۆوەرگرتنی رایان دەربارەی پرسی بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە ئیرادەیەکی سیاسی نییە بۆپەسەند کردنی ئەو ئەو پرۆژەیاسایە، بۆیە ئێمە پەنامان برد بۆپلانی بی بەو پێیەش دەبێت پەنا بۆمادەی ١٤١ی دەستوور ببەین کە دەڵێت ھەر بڕیارێک پێش ٢٠٠٣ لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەرچووە، ئەگەر دژایەتی نەبێت لەگەڵ دەستوور ئەوە قابیلی جێبەجێکردنە."
له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "ئێمە دوای ئەو کێشانەی ھاتنە بەردەم پرۆژە یاساکە بەنوسراوێک داواکاریەکمان بۆسەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەرزکردەوە و تیایدا پێنشارمان کردووە کە پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکێشنرێتەوە و لێرە لەھەرێمی کوردستان و بەگوێرەی ماددەی ١٤١ بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."