عێراق

لە ئاژانسی ئانادۆڵو پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعروف کرا

Heman Hussein Yaseen  | 24.06.2025 - نوێکردنەوە : 25.06.2025
لە ئاژانسی ئانادۆڵو پێشوازی لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعروف کرا

Arbil


ھەولێر - AA

سەرنووسەری بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد قورشون پێشوازی لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف کرد و لە دیدارێکدا بیروڕا دەربارەی دۆخی ھەنووکەیی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا و تیشکخرایەسەر شێوازی کاری ڕۆژنامەوانیی و چۆنيیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکەدا.
​​​​​​​
لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەک کارمەندی ئاژانسی ئانادۆڵو بەشداربوون، سەرنووسەری بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد قورشون وێڕای بەخێرھێنانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئاماژەی بەوەکرد کە لەم دۆخەی ئێستادا بەھۆی زۆری ھەواڵی ڕاست و ناڕاستەوە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشھاتەکاندا بکرێت و جەختیشی لە ڕاستگۆیی و بێلایەنیی لە پڕاکتیزەکردنی کاری ڕۆژنامەوانییدا کردەوە.

لای خۆیەوە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف جەختی لەوەکردەوە کە ھەرێمی کوردستان شوێنێکی سەقامگیر و پێکەوەژیانی ناوچەکەیە و ھەمیشە ڕۆڵی ئاشتیانە گێڕاوە و، دووپاتیشی کردەوە کە ناسەقامگیریی ناوچەکە ھەڕەشەیە لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان لە وڵاتە جیاوازەکاندا، بۆیە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ویستی وڵاتانی ناوچەکەیە.
​​​​​​​
ھەر لە دانیشتنەکەدا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان، ئایدن مەعروف ڕۆڵی ئاژانسی ئانادۆڵوی بەرز نرخاند لە ڕاستگۆیی و سەرچاوەی دروستی ھەواڵ، ھاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو وەکو ئاژانسێکی جیھانیی جێی متمانەیە و توانیوویەتی متمانەی خوێنەران بۆلای خۆی راکێشێت.

لە دانیشتنەکەدا، پرسە جیاوازەکانی تایبەت بە کاری ڕۆژنامەوانیی لە ھەرێم و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن