عێراق

لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێک دەستگیرکران

Heman Hussein Yaseen  | 22.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێک دەستگیرکران

Arbil

هەولێر -AA

دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە شەڕکردن و ڕووبەڕووبوونەوە، دواجار سەرۆکی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران.

شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری ئەمنیی سەر بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە دژە تیرۆر، کۆماندۆ، پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی، لە دەرەوە و سەنتەری شاری سلێمانی بڵاوەی پێکراوە و دواتر لە ڕێگای میدیاکانەوە ڕاگەیاندرا کە فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگیی-یان پێیە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی.

دواتر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و نزیکەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو، باس لە کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک دەکرێت و دواجار لاهور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی دەستگیرکران.

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی حیزبی بەرەی گەلە و پێشتر لە شوباتی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوسەرۆکی ئەو حزبە هەڵبژێردرا و لە هەشتی تەمووزی ٢٠٢١ لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی لە پۆستەکەی لادرا.

بەرەی گەل، ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بەشداری کرد و تێیدا دوو کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın