Sarmand Hameed
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە شاری سلێمانی پێشوازی لە ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاھور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد و لەبارەی دوا گۆڕانکاری و پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە جەختکرایەوە لە پێویستی ھەمەھانگی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، لە رێگای گفتوگۆ و لێکگەیشتنی جددی بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە کێشە و قەیرانەکان لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەکایەوەی ئارامی و خۆشگوزاری بۆ ھاووڵاتییان.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگی گەیشتن بە رێگاچارەی پێویست و یەکلاییکردنەوەی ئەو دۆسێیە بە یەکجاری لەسەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.